به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یۆرۆنیوز، یه‌کێتی ئه‌ورووپا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و بریتانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌ش ئاماژه‌یان دا که ئه‌ورووپا و کۆمپانیاکانی درێژه به کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ن.
له درێژه‌دا هاتووه که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ورووپا پشتیوانی له چالاکی ئابووری له ژێر چه‌تری بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له لایه‌ن فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کێتی ئه‌ورووپا، ژان ئیۆ لۆدریان، هایکۆ ماس و جێرمی هانته‌وه واژۆ کراوه.
وڵاتانی ئه‌ورووپایی به‌رجامیان به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ناڤۆکی ناو بردووه که ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ کاری سیاسی و دیپلۆماتیک بووه و له درێژه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری جیهانییه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختیان کردووه که وڵاته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ماڵی له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن.
ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند که له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌وه گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران دهسهپێنهوه.
مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی دا که ۸ وڵات مه‌عافیه‌تی کڕینی نه‌وت له ئێران وه‌رده‌گرن به‌ڵام تاکوو ئه‌و کاته‌ی نه‌وتی دیکه بۆ هاورده کردن بدۆزنه‌وه.
Your Comment