بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تۆمەتەکەی ڕایگەیاند: باڵوێزی دانیمارک لە تاران چوارشەممە بە ئامادە بوون لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی یەکەمی کاروباری باکووری ئەورووپا دیداری کردووە و ھەمیسان ئەو ھەواڵە دژبەرانەی دژی ئێرانی ڕەت کردەوە و بە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی پیلانی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە پەیوەندییە باش و ڕوو لە پەرەکانی نێوان ئێران و ئەورووپا وەسفی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: پێویستە دانیمارک بە بەرنامە و ژیرانە هەڵسوکەوت بکات، سەبارەت بە هەرجۆرە کارێکی نەشیاو هۆشیار بن.
ئەو ئاماژەی دا: باڵوێزی دانیمارکیش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاندووە کە بۆ ھێندێک پرس و ڕاوێژ بۆ کوپینھاگ بانگ کراوەتەوە و دیارە لە کۆپینھاگ دا داخوازی و چاوەڕوانییەکانی لایەنی ئێرانیش باس دەکات و پێ و شوێنیان دەکوێت.
Your Comment