بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسی: بەرپرسانی تورکیایی ئەو ڕا شوێن دەگرن کە تەرمە لەت لەت کراوەکەی جەماڵ خاشقجی ڕەخنەگر و ڕۆژنامەڤانە سعوودییەکە، لە ناو کونسوڵگەری عەرەبستان هەڵکەوتوو لە ئەستەنبۆڵ یا لە شوێنێکی نزیک بە شوێنی ڕووداوەکە، لە ناو ئەسید تواوەتەوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی دەکات: بەڵگە بیۆلۆژیکییەکان کە لە ناو باخی کونسوڵگەرییەکە دۆزراونەتەوە ئەو ڕا بەهێزتر دەکەنەوە. تەرمی خاشقجی پێویستی بە ئەسپەردە کردن نەبووە.
لە لایەکی ترەوە، سعوود بێن عەبوڵڵا بێن موبارەک مەعجب دادستێنی گشتی عەرەبستان کە لە سەفەری ٣ ڕۆژەدا چووبووە تورکیا؛ لە خستنە دەرەوەی شوێنی شاردنەوەی تەرمی خاشقجی خۆی بواردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەرفان فیدان دادستێنی گشتی ئەستەنبۆڵ دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: خاشقجی لە کونسوڵگەری عەرەبستان خنکێندراوە.
ناوبراو لەم ابرەوە وتی: سەرەڕای هەوڵی گەش بینانەی ئێمە بۆ ڕوون کردنەوەی وردەکارییەکانی ئەو باسە، ئاکامێک بە دەست نەهاتووە.
Your Comment