به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، خه‌دیجه چه‌نگیز، ده‌ستگیرانه‌که‌ی جه‌ماڵ خاشقجی که ۲۵ ڕۆژ پێش ئێستا له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆل کوژرا ڕایگه‌یاند که بانگێهێشت کردنه‌که‌ی ترامپ بۆ کۆشکی سپی ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه چون ئه‌و که‌سێکی ڕاستگۆ نییه به نیسبه‌ت ئه‌م دۆسییه‌وه.
چه‌نگیز له سه‌ر ئه‌م بڕوایه که ئامانجی ترامپ له‌م بانگهێشت کردنه، پاکانه کردن بۆ خۆی له لای خه‌ڵکی ئه‌مریکایه.
شایانی باسه که له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی کوشتنی خاشقجی به‌رپرسانی ئه‌مریکا چه‌ندین بۆچوونی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ڕاگه‌یاند و ترامپ له کۆتایدا جه‌ختی کرد که کوشتنی خاشقجی کارێکی زۆر خراپه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات زه‌ربی لێ بدرێت و به‌رده‌وام ده‌بین له چه‌ک فرۆشتن به عه‌ره‌بستان.
Your Comment