به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چه‌ند مانگ به‌ر له ئیستا ڕاگه‌یه‌ندرا که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا چه‌ند سیخۆڕێکی ئیسڕائیلی به‌کرێ گرتووه تاکوو بۆ زه‌ربه دان له به‌رجام زانیاری له سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا کۆ بکه‌نه‌وه، ئێسته هائارتز له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی داوه که ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌م سیخۆڕانه ده‌ست گرتن به سه‌ر داراییه‌کانی ئێران‌دا بووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: کۆمپانیایه‌کی سیخۆڕی ئیسڕائیل به سه‌ره‌په‌ڕه‌شتی به‌له‌ک کیوب له دوای ئه‌وه بووه که داراییه‌کانی ئێران له سه‌رتانسه‌ری جیهاندا بدۆزێته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی تیرۆر کراو ده‌ستیان به سه‌ردا بگرێت.
ساڵی ڕابردووش ڕاپۆرتێکی بڵاو کرایه‌وه که ئه‌م کۆمپانیایه هه‌وڵی داوه له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما نزیک بێته‌وه تاکوو سه‌باره‌ت به به‌رجام پرسیاریان لێ بکات.
ئه‌م گرووپه توانی له‌گه‌ڵ کارۆلین تێس زیاترین گفتوگۆ ئه‌نجام بدات که کاتی خۆی ڕاوێژکاری نێونه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌رده‌می ئۆباما بوو. ئه‌و کات وه‌ها بیر ده‌کراوه که ئه‌م گرووپه له دوای یارمه‌تی گه‌یاندن به ترامپن تاکوو زه‌رب له به‌رجام بده‌ن.
کۆمپانیای به‌له‌ک کیوب هه‌وڵ ده‌دات تاکوو به نزیک بوونه‌وه به به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا زانیاری سه‌باره‌ت به شوێنی داراییه‌کان وه‌ربگرێت و دواتر ئه‌م زانیاریانه به‌و داداگانه ده‌دات که داوای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی قه‌ربانیانی تیرۆریستی ده‌که‌ن.
Your Comment