به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی پاریس بۆ ده‌ست گرتن به په‌یوه‌ندییه بازه‌رگانی و ستراتیژکهکانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕیاز، پاریس ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌واڵگرییه‌کان به‌ڵگه‌یه‌ک به ده‌ست بێنن که به‌رپرسانی سعوودی ده‌ستیان له کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی بووه، ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بستان گه‌ماڕۆ ده‌دات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری پاوشای عه‌ره‌بستان بۆ یه‌که‌مجار ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی کوشتنی خاشقجی سزا ده‌درێن.
ئه‌گه‌رجی فه‌ڕه‌نسا هێمنانە سه‌باره‌ت به پرسی کوژرانی خاشقجی لێدوانی داوه به‌ڵام ئیمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا به مه‌له‌ک سه‌لمانی ڕایگه‌یاندووه که فه‌ڕه‌نسا هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌کانی دژی بکوژه‌کانی خاشقجی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ماکرۆن تووڕه‌یی خۆیی له‌م ڕووداوه ڕاگه‌یاندووه و داوای کردووه که مه‌له‌ک سه‌لمان زۆر به په‌که هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه ئاشکرا بکات.
کۆشكی ئێلیزه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ڕێبه‌رانی هه‌ر دوو وڵات سه‌باره‌ت به دۆخی یه‌مه‌ن و سووریا پێکه‌وه گفتوگۆیان کردووه.
Your Comment