زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتی قاچاخ لە کوردستان دۆزرایەوە

بەرپرسی کۆمپانیای نیشتمانیی بڵاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان وتی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و ٣٤ هەزار لیتر بەرهەمی نەوتی قاچاخ دۆزرایەوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٤٢٢ لە سەد بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای نەتەوەیی بڵاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان، فەرەیدوون یاسمی ئاشکرای کرد: لە ئەو ماوە ناوبراوەدا ٩ هەزار لیتر بەنزین و یەک ملیۆن و بیست و شەش هەزار لیتر نەوت گازی قاچاخ دۆرایەوە کە ڕۆژانە پێنج هەزار و ٧٠٠ لیتر بەرهەمی نەوتی دەگرێتەوە.

ناوبراو لە سەر هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ کۆنترۆڵی قاچاخی سووتەمەنی لە پاریزگا قسە کرد و زیادی کرد: پێکهێنانی گرووپی چاوەدێرانی تایبەت لە هاوکاررە بەسیجییەکان بۆ چاوەدێری بە سەر ڕێگاکانی بڵاو کردنەوە و بەکارهێنەرانی گەورە و یەکینە بەرهەمهێنەری و کشتوکاڵییەکان، بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی بڵاو کردنەوەی ئەلکترۆنیکی نەوتی سپی بنەماڵەکان، بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی باش کردنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان، بەرێوە بردنی گەڵاڵەی نەوت گازی بەشی کشتوکاڵی، بەرێوە بردنی گەڵاڵەی خۆجەیی کردنەوەی بەشی پەرەوەردە کردنی مریشک، دامەزراندنی سیستەمی کامێرا لە تەواوی بنکەکانی بڵاو کردنەوەی ناوچەکە و لێکدانەوە و چاوەدێری بە سەر ئەو کامێرایانە لە لایەن ئەو چاوەدێرانە و سەرۆکی ناوچەکان و بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی بەرهەمی ئەلکترۆنیکی سووتەمەنی ئامێرە کشتوکاڵییەکان بەشێک لە ئەو هەوڵانەیە.

ڕاشیگەیاند: بەرێوە بردنی بەرنامە پەروەردەییەکان بۆ کارمەندانی هێزی ئینتزامی و بەکارهێنەرە گەورەکان، چاوەدێری بە سەر کارتەکانی نەوتی سپی، بەڕێوە بردنی زیاتر لە هەفت کۆبوونەوەی کارگرووپی سووتەمەنی بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ڕێکخراوە پێوەندیدارەکان و لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی پارێزگا و بەڕێوە بردنی گەشتی هاوبەش لە گەڵڕێکخراوە پێوەندیەدارەکان بە بەرکارهێنەرانی گەورە و ... لە بەرنامەکانی ئەو کۆمپانیایەیە بۆ کۆنترۆڵی قاچاخ.

یاسمی وتیشی: بەرز بوونەوەی ١٥٠ لە سەدی فرۆشی بنکەکانی فرۆشی بەرهەم نەوتییەکان لە سنووری باشماخ لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ و هەناردە کردنی زیاتر لە ١٥ ملیۆن لیتر نەوتگاز بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یارمەتی بە بژێوی سنوورنشینان بۆ بەرگری و بەرەنگار بوونەوەی فرۆشی دەرەوەی بەرنامەکان لە ئەو بوارەدایە لە پارێزگادا.

News Code 22516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =