به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، به‌ره‌ی نوسره به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی سووچی له نێوان ئه‌ردۆغان و پووتین ئاماژه‌ی دا که شه‌ڕه‌کان له ئه‌دله‌ب درێژه‌ی هه‌یه و له‌م ناوچه‌یه ناکشێته‌وه.
له کۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه که به‌ره‌ی نوسره چه‌که‌کانی خۆی ڕاده‌ست ناکات و ئامانج سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێکخراوه‌ش ڕووخاندنی ڕژیمی سووریایه.
ناوه‌ندی چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریاش ڕایگه‌یاند که به کۆتایی هاتن به مۆڵه‌تی ڕووسیا و تورکیا بۆ کشانه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌ی خاڵی له چه‌ک له ئه‌دله‌ب، تاکوو ئێسته هیچ ئه‌نجامێکی تیرۆریسته‌کان نه‌کشاوه‌ته‌وه.
به پێی ڕێککه‌وتنه‌کان له نێوان ڕووسیا و تورکیا بڕیار بوو له ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریسته‌کان له ئه‌دله‌ب تاکوو قووڵایی ۱۵ بۆ ۲۰ کیلۆمه‌تر چه‌که قورسه‌کان و گرووپه تیرۆریستییه‌کان بکشێنه‌وه.
Your Comment