به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سکای نیوزی عه‌ره‌بی، سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرسی سعوودی ڕایگه‌یاند که ڕیاز سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی خاشقجی هاوڕایه له‌گه‌ڵ پێکهێنانی لێژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له تورکیا.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌م پێشنیاره‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به ئه‌رێنی وه‌سف کردووه و وتی: ئێمه به ته‌واویی بڕوامان هه‌یه به توانه‌کانی تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان عه‌ربه‌ستان و تورکیا.
ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێشوو ڕایگه‌یاند که پێشنیاریان به عه‌ره‌بستان کردووه تاکوو تیمێکی هاوبه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی جه‌ماڵ خاشقجی پێکبهێنن.
شایانی باسه که جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه نووسی ناسراوی سعوودییه دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ بێ سه‌ر و شوێن بوو، ئه‌مه‌ش گوشارێکی زۆری جیهانی له سه‌ر ڕیاز ساز کردووه و داوای ڕوون کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌م ڕۆژنامه نووسه ده‌که‌ن.
Your Comment