AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ١٨ ١٨:٥٦

حەلبووسی لە دیدار لە گەڵ لاریجانی :

ئێران دەوری گرنگی لە تێکشکاندنی داعش بوو

 ئێران دەوری گرنگی لە تێکشکاندنی داعش بوو

موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: ئێران بۆ لەناو بردنی داعش لە عێراق دەوری گرنگی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومرییە نیوز، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیدار لە گەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە پەراوێزی کۆمکاری پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ئۆراسیا لە شاری ئانتالیا وتی: ئێران بۆ لەناو بردن و تێکشانی داعش دەوری گرنگی هەبوو.

حەلبووسی لە ئەو دیدارەدا لە سەر حەزی عێراق بۆ بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئێران جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها دژایەتی خۆیی بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕاگەیاند و جەختی کرد: پاوەجیی ئێران و وڵاتانی دراوسێ کاریگەری ڕاستەوخۆی لە گەڵ پاوەجێی عێراق هەیە.

News ID 22309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha