بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئاکتەوبر (١٢ی ڕەزبەر) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵەوە گرت.
بارزانی لەو پەیوەندییەدا عادڵ عەبدولمەهدی بە خەباتگێڕێكی دێرین و دۆستی گەلی كوردستان زانی و ڕایگەیاند: دڵنیاین سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی عادڵ عەبدولمەهدی لە پێناو پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
Your Comment