بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن ئیدارەی نەتەوەیی ئاسایشی ترافیکی شاڕێیانەکانی ئەمریکاوە ئامادە کراوە، تا ساڵی ٢١٠٠ مامناوەندی پلەی گەرمای گۆی زەوی ٤ پلە بەرز دەبێتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئاوەها دیاردەیەک دەبێتە گۆی گۆڕانی بەربڵاوی ژینگەیی و لەوانە دەبێتە هۆی کۆچی بەرفراوان. بەڵام ئێستا هیچ ڕێگا چارەیەک نییە کە بتوانرێت ژمارەیەکی زۆر لە ئەو کەسانەی کە هەر بەو بۆنەوە تووشی کێشە دەبن بە پاراستنی ئاسایش و بە بێ کێشە جێ بەجێ بکرێن. هەر بۆ ئو مەبەستە گۆڕانکاری زۆر لە بواری ئابووری و تەکنۆلۆژیاوە پێویستە کە هێشتا دەستیان پێ نەکراوە.
لە نموونەکانی پاشهاتی گەرم بوونی چوار پلەیی گۆی زەوی دەتوانین ئاماژە بکەین بە: تواندنەوەی کێوە سەهۆڵییەکانی جەمسەری باشوور، هاتنە سەرەوەی ئاوی دەریاکان و نوقم بوونی زۆربەی شار و گوندە کەنارییەکان، لە ناو چوونی زۆربەی زەوینە کشتوکاڵییەکان، قەیرانی خۆراکی و ئاوارەیی و مەرگی ملیۆنان کەس لە جیهان.
Your Comment