بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی دی ڤڵت، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری لە دوا ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاند: لە ژانڤیەی ئەمساڵی زایینییەوە تا ئێستا ٧٤٥٠٠ کۆچبەر لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە خۆی گەیاندۆتە وڵاتانی ئەورووپی.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەدا کە لەوناوە ١٦٠٠ کەسیش بە هۆی ڕووداوگەلی ئاوییەوە گیانی خۆیان لە دەست داوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری هەروەها جەختی کرد کە ژمارەی کۆچبەرانێک کە گەیشتوونەتە ئەورووپا بە بەراوەرد لە گەڵ ماوەی زەمانیی ساڵی ڕابردوو نیو هێندە بۆتەوە و زۆربەی کۆچبەران و پەنابەران لە رێگەی وڵاتانی وەک توونس، ئەرتیرە و سۆدان و لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتۆنەتە ئەورووپا.
پاش پێشگریی دوو مانگ لەوە پێشی دەوڵەتی ئیتالیا لە چوونی کۆچبەران و پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە، کۆچبەران ڕوویان لە ئێسپانیا ناوە.
Your Comment