به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر،بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێشەممەی بەسرە، ٦٨ کەس برینداربوون، ٤١ کەسیان هاووڵاتی مەدەنین ٢٧ کەسیش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، هەروەها پێنج لە خۆپیشاندەران کوژراون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ تەندروستی بەسرە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخەکە و چارەسەرکردنی بریندارەکان و دابینکردنی تەواوی پێداویستیە پزیشکییەکان.
شەوی سێشەممە ٤ی ٩ لە دژێرەی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانی بەسرە، خۆپیشاندەران چوونە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا و بە تەواوەتی باڵەخانەکەیان سووتاند، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیەند.
حەیدەر عەبادی داوای لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە کرد و موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدریش هەڕەشەی کاردانەوەی کرد و وتی "ئامۆژگاریم وایە ئارامیمان تاقی نەکەنەوە.
Your Comment