بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام مەهدی فەرزی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی هەشتەمین مێهرەجانی دەفژەنیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" کە لە هۆڵی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو، وتی: مۆسیقا هونەرێکە کە دەتوانێ مرۆڤ هەتا ئاسمان بەرز بکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: مۆسیقا دەتوانێ گۆڕانکاریی مەعنەوی لە مرۆڤ ساز بدات و تاک و کۆمەڵگا بگەیێنێتە پلەیەکی مەعنەوی.
حوجەتولئیسلام فەرزی بە ئاماژە بەوەی کە مۆسیقای ئێرانی و کوردی پشت ئەستوورن بە ڕێوشوێنەکانی ئیسلامی کە تەواو توانستی خۆی بۆ گەشە و بەرزڕاگرتنی مرۆڤە داناوە، ڕاشیگەیاند: مۆسیقا هاوکاتی بەرزڕاگرتنی پێگە و گەشەی مرۆیی، دەتوانێ ببێتە مایەی پەرەسەندنی ئابووری و ڕێخۆشکەرە بۆ سەرهەڵدانی فەرهەنگێکی مەزنی کۆمەڵایەتی.
جێگری فەرهەنگی نووسینگەی نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان ئاماژەی دایە خزمەتی مۆسیقا بە گەشەی مرۆیی لە هەموو سۆنگەکانەوە و وتیشی: مۆسیقا ڕوانینێکی نوێمان دەداتێ و شۆڕشی ئیسلامی ئێمە دەتوانێ مۆسیقایەکی نوێ بە پێوەری شەریعەت و تەریقەت ئاراستە بکات.
حوجەتولئیسلام فەرزی ئاماژەی بەوەش دا: بە بەرهەم هێنانی ئاسەواری بەرز، دەتوانین لە بواری مۆسیقای وڵات و جیهانیدا کاریگەر بین.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە دەفژنەنی و مەولوودی خوێنیدا ستایشی ناوی خودا و پێغەمبەر و نزدیکانی دەرگای زاتی خوداوەندی دەکرێت، وتی: لە گەڵ دەنگی دەف، دەنگی خودا و دەنگی بانگەشەی ئۆمەی مرۆیی دەبیستین.
هەشتەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی دەفژەنیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) هاوکات لە گەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و هونەرمەندان و لایەنگرانی هونەری دەفژەنی دوای کەرنەڤاڵی سەدان ژەنیاری دەف لە مەیدای ئازادی شاری سنە، لە هۆڵی پەردیسی سینەما بەهمەن چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد و بڕیارە تا رۆژی ٣ی خەرمانان درێژەی هەبێت.
Your Comment