AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٢ ٢٢:٢١

"الاخبار" ڕاپۆرتی دا؛

ڕێککەوتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی پێکهاتنی دەوڵەتی عێراق

ڕێککەوتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دواخستنی پێکهاتنی دەوڵەتی عێراق

رۆژنامەی لوبنانی "الاخبار" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ بە دواخستنی پێکهاتنی دەوڵەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لە عێراق لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی لوبنانی "الاخبار" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ بە دواخستنی پێکهاتنی دەوڵەتی داهاتووی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و کابینەی ئەو وڵاتە لە ئارادایە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕایگەیاند کە واشنتۆن و تاران یان وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئێران ئامادەی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ لە عێراقدا نین.

ئەو رۆژنامە لە کاردانەوە بە سەفەری بەمزووانەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تورکیا و هەواڵگەلێک سەبارەت بە سەفەری ناوبراو بۆ ئێران لە حەوتەی داهاتوو، ڕاشیگەیاند کە بەرپرسانی ئێرانی و تورکیا باش دەزانن کە ئەوە سەفەرێکی ڕواڵەتییە، چونکە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کۆتایی پێ هاتووی عێراقە و ڕێککەوتن یان دانوستان لە گەڵ ئەو بایەخێکی ئەوتۆی نییە.

رۆژنامەکە هەروەها لای وایە کە بە ئاوردانەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی عێراق، شانسی حەیدەر عەبادی بۆ مسۆگەر کردنەوەی دووبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کەمە. هەر بۆیە پێی ڕاگەیێندراوە کە هەلومەرجی سیاسیی عێراق رێگەی ئەوەی پێ نادات کە بۆ ٤ ساڵی دیکە سەرۆک وەزیران بێت.

News ID 20983

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha