بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆڵی، بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی سەرمادا لە پارێزگای ئەدلەب ۳۲ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە نزیک سنووری وشکانی بابل لە ناوچەی سەرمادا سەر بە پارێزگای ئەدلەب تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. بەهۆی ئەم تەقینەوە ۲ بینای ٦ تباق سووتا و ۳۲ کەسی سڤیل کوژران و ٤٥ کەسی دیکە بریندار بوون.
لە ئۆپراسیۆنی فریا گوزاری ۱۳ کەس لە ژێر بینا ڕووخاوەکان ڕزگار کران.
هەروەها ماڵپەری چاودێڕی سووریا ڕایگەیاند کە لەم تەقینەوە ۳۹ شارۆمەندی ئاسایی کە ۱۲یان منداڵ بوون گیانی خۆیان لە دەست داوە.
شایانی باسە ئەم تەقینەوە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ئەمڕۆ سوپای سووریا ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای ئەدلەبی لە دەستی تیرۆریستەکان لە باکووری سووریا دەست پێ کرد.
Your Comment