پشتیوانی ئیمارات له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران

باڵوێزی ئیمارات له‌ واشنتۆن جه‌ختی کرد که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران پشتیوانی ده‌کات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، یوسف عوته‌یبه‌، باڵوێزی ئیمارات له‌ واشنتۆن ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له‌ سه‌پاندنه‌وه‌ و زیندوو کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی گه‌ماڕۆکانی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ له‌ دژی ئێران ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، عوته‌یبه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا ده‌کات و به‌شداره‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ یه‌مه‌نییه‌کان و ناسه‌قامگیر کردنی ناوچه‌که‌، ئێرانی به‌ پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان تۆمه‌تبار کرد.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران به‌رده‌وام له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و جێگه‌ره‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ پشتیوانی ده‌کات. خاڵێکی هاوبه‌ش که‌ هه‌موو ئه‌م گرووپانه‌ هه‌یانه‌، ئه‌م ئامانجه‌یه‌ که‌ سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ تێکبده‌ن.

باڵوێزی ئیمارات دوای پشتیوانی کردن له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران وتی: پێویسته‌ که‌ سیاسه‌ت و کرداره‌کانی ئێران تێچووی بۆ ئه‌م وڵاته‌ هه‌بێت!

News Code 20967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =