به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بکارهێنراو له لایه‌ن عه‌ره‌بستان له هێرشی سه‌ر بازاڕی زه‌حیان له سه‌عده بڵاو کرده‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاند: ئه‌و بۆمبه‌ی منداڵانی یه‌مه‌نی کوشت و بڕ کردووه ئه‌مریکاییه و له جۆری ئێم که‌ی ۸۲ بووه.
له‌م هێرشه‌دا ۵۱ منداڵ گیانی خۆیان له ده‌ست دا و ۷۹ی دیکه‌یان بریندار بوون و ۱۵ ته‌رمیش هێشتا ڕوون نییه کێن.
سه‌رچاوه‌که زیادی کرد: به‌داخه‌وه فڕۆکه سعوودییه‌کان بۆ بۆردمانی ماڵ و بیناکانی یه‌مه‌ن له‌م جۆره بۆمبه به‌هێزه‌ی ئه‌مریکا سوود ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار بڵاوی کرده‌وه که عه‌ره‌بستان فه‌رمانی به هێزه‌کانی خۆی داوه تاکوو بنکه‌ی یه‌مه‌نییه‌کان بۆردمان بکه‌ن و دواتر ئه‌م بۆردمانه بخه‌نه ئه‌ستۆی هێزه‌کانی یه‌مه‌ن.
Your Comment