بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: خەڵک مافی خۆیەتی کە داوای خواستەکانی بکات و خزمەتگوزاری بوێت. ئێمە دەبێت خواستی ئەو کەسانە جێبەجێ بکەین کە ئارام خۆپیشاندان دەکەن.
ئەو زیادی کرد:ٚ هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنی زۆریان بە دەست هێناوە، داوا دەکەین کە بەشداری پڕۆسەی ئاوەدان کردنەوەی عێراقیش بکەن. خەڵکی ئێمە مافی خۆیانە داواکاریان هەبێت و خزمەتگوزاری باشتریان بوێت. ئێمە بو شەڕی داعشمان کرد چون هەموو عێراقی داگیر کردبوو، مەترسی بوو بۆ سەر ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵک و بۆ ئەمنیەتی هەموو عێراقییەکان شەڕمان کرد.
شایانی باسە کە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق چەندین ڕۆژە خۆپیشاندانی جەماوەری تێدا دەکرێت، هۆکارەکەیشی نەبوونی ئاو، کارەبا و هەلی کارە.
Your Comment