به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبه‌ج لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت: کۆتا دەستەی راوێژکارانی سەربازیی یەپەگە دوای ئەوەی بە ڕێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەرکی راهێنانی هێزەکانی مه‌نبه‌جیان تەواو کرد، لەو شارە کشاونەتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە: لە ١٦ی ته‌شرینی دووەمی ٢٠١٦ دوای ڕزگارکردنی تەواوی ناوچەکە، یەپەگە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا کشانەوەی ڕاگەیاندووە بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاوێژکاریی سەربازی لە مه‌نبه‌ج هێشتووەتەوە.
Your Comment