بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی لایەنگرانی کوودەتای ٢٠١٦ی تورکیا، فەرمانی دەستگیرکرانی ٦٨ بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە و لەوان ١٠ فەرماندەی سوپای تورکیا دەرکرا.
ئەو کەسانە بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن رێبەری دژبەرانی دەوڵەتی تورکیا دەستگیر کراون و ئۆپەراسیۆنی دەستگیریان لە ١٩ پارێزگا و لەوان ئەنقەرە بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیا ڕێکخراوی گولەن بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و ئەنجامدەری کوودەتای بێ ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ لەو وڵاتە دەزانێت.
شایانی باسە، تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی ئەو کوودەتایە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی قۆڵبەست کردووە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیشی لە سەر کار دەر کردووە.
Your Comment