AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣ ٠٠:١٤

لە سەرودەمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان؛

تورکیا ٤٧ کەسی بە تۆمەتی بەشداری لە کوودەتای ٢٠١٦ دەستگیر کرد

تورکیا ٤٧ کەسی بە تۆمەتی بەشداری لە کوودەتای ٢٠١٦ دەستگیر کرد

سناریۆی دەستگیرکردنی گومان لێکراوانی بەشداری لە کوودەتای بێ ئاکامی تورکیا پاش ٢ ساڵ لەو ڕووداوە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN TÜRK Haber، پۆلیسی تورکیا ٤٧ کەس لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی بە تۆمەتی بەشداری لە کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ی دەستگیر کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە خولی نوێی دەستگیرییەکان کە لە پێنج‌شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، ١٢٤ کەس لە لایەن پۆلیسی تورکیا پێوشوێن گیراون کە هەموویان لە کەسایەتییە ئایینییە ڕاسپێردراوەکان بە ڕاهێنانی هێزەکانی پلە بەرزی سوپای تورکیان.

شایانی باسە، ئەو کەسانە بە هاوکاری کردنی گرووپی فەتحوڵڵا گولەن رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، تۆمەتبارن.

ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا لە سەرودەمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماری بە تەرکیزی تایبەتی لە سەر شاری قوونییە، هاوکات لە گەڵ ٣١ی پارێزگای دیکەی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.

لە کاتی کوودەتای ٢٠١٦ەوە، تورکیا ١٦٠ هەزار کەسی قۆڵبەست کردووە و هاوکات بەو ژمارە کەسی لە کار دوور خستۆتەوە. ئەم هەڵمەتانەی دەوڵەتی ئەنقەرە لە دژی هاووڵاتیانی ناڕەزایەتیی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئەورووپیی بە دواوە بووە.

News ID 19729

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha