دامەزرانی بانکی هاوبەشی ئێرانی- سووری/ پتەو کردنی پێوەندی ئابووری لایەنی بەرخۆدان

سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی لە دیدار لە گەل وەزیری بازرگانی و ئابووری دەرەوەی سووریا وێڕای پێشوازی لە بەربڵاو کردنەوەی پێوەندییە بانکییەکانی دوو وڵات پێشنیاری کرد بە هاوکاری دوو لایەنەکە بانکێکی هابەشی ئێرانی و سووریا دابمەزرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بانکی ناوەندی، وەلیوڵڵا سەیف لە دیدار لە گەڵ وەزیری بازرگانی و ئابووری دەرەوەی سووریا کە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە باڵەخانەی بانکی ناوەندی بەڕێوە چوو، بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی ئێران لە پاڵی وڵاتی دۆست و برای خۆی واتا سووریاین و لە سەرکەوتنەکانی بەدەست هاتوو لە لایەن نەتەوەی بەرخۆدانی سووریا خۆشحاڵ و شادن وتی: هیوادارم بە پێی کەشی ئەرێنی و لە سێبەری سەرکەوتنەکانی بەدەست هاتوو پێوەندییە بانکییەکانی دوو وڵاتەکە بۆ بووژاندنەوەی سووریا زیاتر لە ڕابردوو قووڵ ببێتەوە. بەم پێیە بانکی ناوەندی ئێران دەیەوێت بە گۆڕینەوەی لیژنە بانکییەکان پێشەکی دەستپێکی هاوکارییە بەربڵاوەکان لە پلانەکانی خۆیدا دابنێت.

سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی بە ئاماژە بە ڕابردووی ڕابردووی دانوستانەکان سەبارەت بە دامەزرانی بانکی هاوبەشی ئێران و سووریا لە ژێر ناوی " الامان" کە بە هۆی دۆخی سووریاوە ڕاگیراوە وتی: ئەو پرسە دەتوانێت دیسان بێتەوە سەر میزی دانوستان و بە کەڵک وەرگرتن لە خوێندنەوە و لێکدانەوەکانی ڕابردوو و تەواو کردنی قۆناغەکانی کارناسی دەتوانین بە خێرایی پرسەکە کۆتایی پێ بهێنین و لەم  بارەوە بڕیاری پێویست بدەین. بە دڵنیاییەوە گەیشتن بە ئەم ئامانجە بەستێن بۆ بەربڵاوتر بوونەوەی زیاتری پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان دروست دەبێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی دراو و بوودجە لە بەسێکی تر لە قسەکانی خۆیدا ئاماژەی کردە سەر پرسی بازرگانی دوو وڵاتی ئێران و سووریا و وتی: لە پێوەندییە بانکییەکاندا دەتوانرێت لە مۆدێلی جیاواز کەڵک وەربگیردرێت کە نموونەیەکی دامەزران و کردنەوەی حسێبی هاوبەشی نێوان بانکە ناوەندییەکانی دوو وڵاتە.

سەیف لە پێشوازی بانکە ئێرانییەکان بۆ دانانی لقێک لە خاکی سووریا هەواڵی دا و زیادی  کرد: بڕێ لە بانکە ئێرانییەکان داوای دامەزرانی لقێکیان لە سووریا کردووە و ئەمەش دەتوانێت لە لاین لیژنەی کارناسییەوە لێک بدرێتەوە و هەروەها لە بەرانبەریشدا لە بوونی لقێک لە بانکەکانی سووریا لە ئێران پێشوازی دەکەین.

بانترین بەرپرسی بانکی ناوەندی ئێران بە جەخت لە سەر پێوەندیی پتەوی  سیاسی دوو وڵاتی ئێران و سووریا وتی: پێوەندی پتەوی سیاسی دەبێتە هۆی پێوەندی بەربڵاوی ئابووری و بانکی بەم پێیە ئێران لە بەربڵاو بوونەوەی پێوەندییە بانکییەکان لە گەڵ وڵاتی سووریا پێشوازی دەکات.

سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی بە ئاماژە بە بوونی پێمانکارانی ئێرانی لە خاکی سووریا داوای وەرگرتنی بەڵگەنامەی بانکە ئێرانییەکان لە لایەن بانکە سووریاییەکانی کرد و وتی: ئاسانکاری و خێرایی لە کاری پێمانکارانی ئێرانی چالاک لە سووریا لە ڕاستیدا یارمەتی بە ئاوەدان کردنەوەی وڵاتی سووریا دەبێت.

سەیف لە درێژەدا بە شی کردنەوەی دۆخی ئابووری وڵات و ئاوڕ دانەوە بە دەستکەوتەکانی دەوڵەتی یازدەیەم و دوازدەیەم لەوانە کۆنترۆڵ و یەک ڕقەمی کردنەوەی هەڵاوسان، گەشەی ئابووری و باشتر کردنی کەشی کار وتی: بازاڕی دراو لە نیوەی دووهەمی ساڵی ڕابردووەوە بە پێی دروست کردنی کەشێکی نالەبار لە لایەن دوژمنەوە و بڕێک هۆکاری هەیەجانی و دەروونی هەندێک بەرز و نزمی و خراپیی بە خۆیەوە بینی، بە سیاسەتی نوێی دراوی وڵات تۆزێک هێور بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی لەمپەری جیدی لە بەردەم شۆکە بیانییەکانی بەجێماو لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران.

هەروەها لە ئەو دیدارەدا وەیزی بازرگانی و ئابووری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاوکارییە بانکی و ئابوورییەکانی دوو وڵات وتی: دۆخی ئێران و سووریا لە بواری سەپاندنی گەمارۆی ستەمکارانەوە لە لایەن هێزە جیهانییەکانەوە وەکوو یەک وایە و وڵاتی سووریا بەردەوام ڕێگاکانی بەربەرەکانێ ئێران لە گەڵ هەڕەشە ئابوورییەکانەوە دەبینێت و دەیانخاتە ژێر چاوەدێرییەوە و لە ئەزموونەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ گەمارۆکان کەڵک وەردەگرێت.

موحەمەد سامر خەلیل بە وتنی ئەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و سووریا برادەرانە و مێژینەیە وتی: لە دۆخی ئێستادا کە دۆخی دوو وڵاتەکە لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ هێزە جیهانییەکان وەکوو یەکە بەرپرسایەتی بەرپرسانی ئابووری و سیاسی ئێران و سووریا دوو ئەوەندە بووەتەوە و پێویستە بە سەرەنجی زۆرترەوە ڕێکارە هاوکارییەکان سەرەنج بدرێن.

وەزیری بازرگانی و ئابووری دەرەوەی سووریا بە جەخت لە سەر حەزی بەرپرسانی ئابووری و بانکی ناوەنەی سووریا بۆ بەربڵا کردنەوەی پێوەندییە بانکییەکانی دوو وڵات زیادی کرد: لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی گرووپی ئابووری دەوڵەتی سووریا قسەگەلێک سەبارەت بە ڕێکاری هاوکاری زیاتر لە گەڵ بانکە ئێرانییەکان هێنرایە ئاراوە و لێک درایەوە کە لە دەسپێکیشدا دەتوانین لە حەسێبی هاوبەشی بانکی وەکوو هەنگاوی یەکەمی هاوکاری کەڵک وەربگیردێت.

شیاوی باسە لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا موحەمەد سامر خەلیل بە شێوەی فەرمی لە لایەن دەوڵەت و سەرۆکی بانکی ناوەندی سووریاوە داوای سەردانی دوکتۆر سەیف بۆ سەردان بۆ سووریا و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی سووریای کرد.

News Code 19692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =