به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ له میانه‌ی په‌یامێکی تویتری پاگه‌نده‌ی کرد که هیواداره حکومه‌تی ئێران بگۆڕدرێت و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران دیدار بکات.
نتانیاهۆ که به دوژمنی ئێران ناسراوه له‌م دواییه و مه‌به‌ستی دروست کردنی کلێن و بۆشایی له نێوان و خه‌ڵک و حکومه‌تی ئێران چه‌ند ههنگاوێکی هه‌ڵگرتووه، وه‌ک پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی که‌م ئاوی له ئێران.
خاڵی سرنج ڕاکێشی قسه‌کانی نتانیاهۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رده‌وام خۆی به دۆستی خه‌ڵکی ئێران نیشان ده‌دات، به‌ڵام باسی ئه‌وه ناکات که کار و هه‌نگاوه‌کانی ڕژیمی زایۆنی له ساڵانی رابردوودا چ دۆخێکی بۆ خه‌ڵکی ئێران ساز کردووه.
ناکرێت ڕۆڵی ئیسڕائیل له واژۆ کردنی بڕیارنامه‌کان له دژی ئێران له بیر بکرێت یان ته‌نانه‌ت که‌م بکرێته‌وه، هه‌ر بۆیه نتانیاهۆ له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی نوێ به‌هره ده‌بات تاکوو بتوانێت بۆشایی له نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت ساز بکات که ئه‌مه‌ش شکست دێنێت.
Your Comment