به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا ڕۆژی یه‌کشه‌مه له په‌ڕاوێزی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری شاری بیجاڕ وتی: یه‌کێک له داواکارییه سه‌ره‌کییه‌کان خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت شاره‌کانی قوروه و بیجاڕ به‌ر گرتن به خاو فرۆشتنی کانگاکانی ئه‌م شارانه بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ڵگیراوه هیوای په‌ره‌ی زیاتر به پارێزگای کوردستان و ئه‌م دوو شاره ده‌دات. بڕیار وایه که یه‌ک ملیۆن و ۶۰۰ هه‌زار تۆن پۆڵا له‌م دوو کارگایەدا بەرهه‌م بێت.
مورادنیا ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌وڵه‌ت له پارێزگای کوردستانه.
پارێزگاری کوردستان ڕەتی کردەوە کە بە هۆی ئەوەی خەڵکی شاری بیجاڕە هیچ دەستێوەردانێکی لە کاروباری شارەکە کردبێت و وتی: هەموو ئەو دەنگۆیانە سەبارەت بە هەڵبژاردنی فەرمانداری بیجاڕ دوورن لە ڕاستی و بنەمایان نییە.
ئەو هەروەها سەبارەت بە گواستنەوەی ئاوی بەنداوی سیازاخ بۆ شاری بیجاڕ وتی: بەنداوی سیازاخ لە دیواندەرە ئاوی خواردنەوەی ۹۰ گوند دابین دەکات و بڕیار وایە بۆ بیجاڕیش بگوازرێتەە، ئەم کارە ۱٤ ملیار تمەن بودجەی پێویستە کە داوامان لە بانکی ملی ئێران کردووە تاکوو بودجەکەی بۆ دابین بکات.
Your Comment