۵ بەربژێری سەرۆک کۆماریی عێراق لە پارتی و یەکێتی

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کورد لە بوونی ٥ بەربژێری شیمانەیی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "الشرق الاوسط"، ئەگەرچی هێشتا ناوی بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیێندراوە، بەڵام سەرچاوەیەکی کورد ناوی ٥ بەربژێری پێشنیاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد.

ئەو رۆژنامەیە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا لە زمانی سەرچاوەکەیەوە دەنووسێ: یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق پێشنیار کردووە کە یەک لەوان فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق و ئەوی دیکەیان عەبدولـله‌تیف ڕەشید وەزیری دارایی پێشووی عێراق و سەرۆک لیژنەی ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماریی عێراقە. بەڵام هێشتا یەکێتی نیشتمانی لەبارەی دوابەربژێری بۆ ئەو پۆستە یەکلا نەبۆتەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە پارتی-ش هێشتا بە شێوەی فەرمی کەسی بەربژێر نەکردووە، بەڵام ناوی چەند کەس وەک بژێرەگەلی شیمانەیی لێکدراونەتەوە کە بیەک لەوان هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراقە، هەڵبەت ناوبراو شانسی کەمی بۆ سەرۆک کۆماربوونی عێراق هەیە، چونکە بێ شک بەرەوڕووی ڤیتۆی شیعەکان دەبێتەوە.

وتیشی: بەربژێرانی دیکەی ئەو حزبە بریتین لە فازل میرانی سکرتێری پارتی و فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. بەڵام پارتی ئەوەندەی بیر لە پاراستنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم دەکاتەوە، خوازیاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق نییە، هەر بۆیەش پێدەچێت سەرۆک کۆماری عێراق هەمدیسان لە یەکیتی نیشتمانی عێراق هەڵبژێردرێت.

News Code 19085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =