بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەرێ هەواڵی پۆلیس، مەسعوود خوڕەم نیا لە دۆزینەوەی زیاتر لە ١٠ ملیار ڕیاڵ کاڵای قاچاخ لە قوروە هەواڵی دا و وتی: هێزی ئینتزامی شاری قوروە لە جادەی قوروە-هەمەدان شکیان کردە سەر بارهەڵگرێک کە بارەکەی ئاسن بوو و ڕایانگرت.
ناوبراو زیادی کرد: لە پشکینینی ئۆتۆمبیلەکە، ١٠٠ هەزار دەنک جگەرە، ١٤ هەزار و ٩٩٠ بەستە توتون و ٥هەزار و ٦٦٣ دەست هەموو جۆرە جلوبەرگێک کە لە ژێر ئاسنەکانەوە شاردرابوونەوە، دۆزرایەوە و یەک کەسیش لە هەمان پێوەندیدا دەستگیر کرا.
فەرماندەی ئینتزامی کوردستان لە کۆتاییدا وتی: کارناسان بڕێ ڕیاڵی جوبەکەیان ١٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن ڕیاڵ خەمڵاندووە.
Your Comment