بڕیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئێرانی یان حزبوڵڵا پەیوەندی بە دیمەشقەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەڵ مقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ سپۆتنیک وتی: دەوڵەتی سووریا بست بە بستی خاکی وڵاتەکەی دەگرێتەوە و ئەوە بڕیاری دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانانیەتی و یاساگەلی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی لێ دەکەن.

فەیسەك مقداد جەختی کرد کە دەوڵەتی سووریا نایەوێ هاووڵاتیانی چ کورد، چ عەرەب، چ ئاشووری و چ ئەوانەی ئێستا دوژمنی وڵاتەکەیانن، بچنە خزمەتی پیلانگەلی ئیسرائیلی و رۆژئاوایی و ئەو کەسانە دەبێ لەو ڕاستییە بگەن کە ئەگەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لە دژی بەرژەوەندییەکانیان بێت، دەیانکاتە قوربانی و هیچکات بەزیی پێیاندا نایەت.

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: دەوڵەتی سووریا داوای لە هاوپەیمانانی کردووە کە لە شەڕی سووریا لە دژی تیرۆریزم یارمەتیی دیمەشق بدەن و لەمناوە هێزەکانی ڕووسی، ئێرانی و ڕاوێژکاران و برایانی حزبوڵڵا یەکێک لە لایەنەکانی شەڕ لە دژی تیرۆریزمن و سەروەریی سووریا پێشێل ناکەن و بە هاوکاریی تەواو لە گەڵ دەوڵەتی سووریا لە دژی تیرۆریستان شەڕ دەکەن.

ناوبراو جەختیشی کرد: پرسی پاشەکشێی ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەو پرسە پەیوەندیی بە سەروەریی سووریاوە هەیە و تەنیا دیمەشق دەتوانێ بڕیار بدات کە کێ لە خاکی سووریادا بێت و کێی لێ نەبێت و رێگە بە خرانەڕووی ئەو پرسە لە لایەن هیچکەسەوە نادات.

مقداد سەبارەت بە داکۆکیی ئەم دواییەی ڕووسیا بۆ دەرچووبی هەموو هێزە دەرەکییەکان لە سووریا بۆ دەسپێکی ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتەدا، ڕوونی کردەوە: پێموا نییە مەبەستی هاوڕێیانی ڕووسمان دەرچوونی ئەو هێز و سوپایانە بووبێت کە بە شێوەی یاسایی و لە سەر ویستی دەوڵەتی سووریا هاتبێتنە ئەم وڵاتە. بەڵکوو ئەو پرسە لە ئەستۆی بەرپرسایەتییەکانی دەوڵەتی سووریایە و ئەو هێزانە دەگرێتەوە کە بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندیی دەوڵەتی سووریا هەنگاویان ناوەتە خاکی وڵاتەکەمان و وەک هێزی داگیرکار سەیر دەکرێن و بە شێوەی راستەوخۆ پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەن.

News Code 19039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =