به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جورازلم پۆست، وەندی شێرمەن، ئەندامی گرووپی دانوستانکاری دەوڵەتی ئۆباما لەگەڵ ئێران جەختی کرد: ترامپ چون خۆشی لە ئۆباما نایەت لە بەرجام کشاوەتەوە چون نایەوێت ببێتە دەستکەوت بۆ ئۆباما و دەیەوێت بیکات بە ناو خۆیەوە.
ئەو زیادی کرد: ترامپ لە هاموو ڕێککەوتنەکانی ئۆباما کشاوەتەوە. ڕازی کردنی لاینگرانی کۆماری خۆاز یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کشانەوە لە بەرجام بووە.
ئەم بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا وتی: ترامپ نیگەرانییەکانی نتانیاهۆ بە جدی وەردەگرێت، باڵام ئێمە هەموومان گرنگی بە ئەمنیەتی ئیسڕائیل دەدەین.
ئەو سەبارەت بەم قسە کە ئۆباما جدی نەبووە لە هێرش کردن بۆ سەر ئێران وتی: ئەمە ڕاست نییە ئۆباما تەنانەت جۆری چەکی هێرش بۆ سەر ئێرانی دیاری کردبوو، بەڵام لە سەر ئەم بڕوایە بوو کە هێرش بۆ سەر بنکە ناڤۆکییەکانی ئێران تەنیا بۆ ماوەیەک کاریگەری هەیە و کاتییە.
ئەو سەبارەت بە پاگەندەکانی ئەم دواییەی نتانیاهۆ وتی: ئەم زانیاریانە نوێ نەبوون کە نتانیاهۆ دژی ئێران درکاندنی، ئێران لە ڕابردوودا درۆی کردووە.
Your Comment