به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕیانۆستی، ئه‌له‌کسانده‌ر شرین، جێگری یه‌که‌می لێژنه‌ی به‌رگری دۆماری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا توانی ئه‌وه‌ی نییه هیچ ههنگاوێکی سه‌ربازی له دژی ئێران هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و زیادی کرد: وڵاتانی دیکه پشتیوانی له ئێران ده‌که‌ن و به‌م هۆیه‌وه ئه‌مریکا ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر ئه‌م وڵاته.
شرین هه‌روه‌ها وتی: من لام وایه که نه‌ک هه‌ر ڕووسیا که هیچ وڵاتێکی دیکه‌ش له‌م کاره ڕازی نین. هیچ که‌س پێویستی به‌م کاره نییه و هیچ که‌سیش پشتیوانی لێ ناکات.
وتیشی:که‌واته من دڵنیام که ئه‌مریکا نه هیرشی سه‌ربازی و نه هیچ کارێکی دیکه له دژی ئێران ناتوانێت ئه‌نجام بدات.
Your Comment