بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران چەند چرکە دوای بڕیاری ترامپ بۆ دەرچوون لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕایگەیاند کە ئەمریکا دووبارە نیشانی دا وەک هەمیشە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
ڕۆحانی وتی: لە ئەم کاتەوە ئیتر ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتا بەرجام لە نێوان ئێران و ۵ وڵاتی تردا دەبێت و ئەمریکا ئیتر لەو ڕێککەوتنەدا نییە و ۵+۱ نەماوە و تەنیا ئێستا ئێران و ۵ وڵاتی ترە.
وتیشی: فەرمانم بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوە کە هەڵوێستی ۵ وڵاتی تری واژۆکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا وەرگرن و ئەگەر ئێران بزانێت بەرژەوەندییەکانی دابین نابێت، بڕیاری پێویست دەدات.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە چەند حەوتە دان بە خۆدا دەگرین و ئەگەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان دەستەبەر نەبێت، دووبارە دەگەڕێینەوە سەر بەرنامەی ناڤۆکی خۆمان.
جەختیشی کرد کە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی ناکاتە سەر ژیانی گەلی ئێران و خۆشحاڵم کە کەسێکی موزاحم لە بەرجام چووەتە دەرەوە.
Your Comment