AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٣ ١٦:٠٤

تەقینەوە لە شارۆچکەی پیشەسازی تاران؛ ١٨ کەس بریندار بوون

تەقینەوە لە شارۆچکەی پیشەسازی تاران؛ ١٨ کەس بریندار بوون

وتەبێژی هێزی فریاکەوتنی پارێزگای تاران ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی شارۆچکەی پیشەسازی شەمسەباد گەیشتە ١٨ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرڤین تەبریزی پاشنیوەڕۆی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: تا ئێستا ١٨ کەس لە تەقینەوەکەی شارۆچکەی پیشەسازی شەمساباد بریندار بوون و چوار کەسیان بۆ چارەسەری زیاتر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتی ڕووداوەکەدا یەکێک لە بنکە فریاگوزارییەکانیش کە دەکەوێتە نزیک شوێنی تەقینەوەکە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بووە، بەڵام خۆشبەختانە لە کاتی ڕووداوەکەدا خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە ئەرکدا بوون و هیچ کام لە کارمەندەکان بریندار نەبوون.

تەبریزی ئاماژەی بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکان کرد و وتی: هێشتا خزمەتگوزاری فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن و خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە بریندارەکان دەکرێت.

News ID 60134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha