٧ کەس و لەوان کوردێک، بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیان

لە دوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیا، تا ئێستا ٧ کەس و لەوان رۆژنامەنووسێکی کورد خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بەربژێر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیا، تا ئێستا ٧ کەس و لەوان رۆژنامەنووسێکی کورد ئامادەیی خۆیان بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوەی نافەرمی ڕاگەیاندووە کە بریتین لە؛

یەک؛ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستا و رێبەری پارتی داد و گەشەی تورکیا.

دوو؛ مراڵ ئاکشنێر کە دوای جیابوونەوە لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەست، پارتی خۆی دامەزراندووە و لە ئێستادا لە پێناو فەرمی کردنەوەی بەربژێربوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵی کۆکردنەوەی ١٠٠ واژۆ دەدات. ئەو سەرەکی‌ترین ڕکابەری ئەردۆغان لەو هەڵبژاردنانەیە.

سێ؛ دۆغۆ پرینجک سەرۆکی پارتی وەتەن کە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە هەنگاوی ناوەتە بواری چالاکیی سیاسی و لە ئێستادا یەکێکە لە کۆنە سیاسەتوانانی تورکیا.

چوار؛ لۆنت گوڵتەکین رۆژنامەوانی کوردی رۆژنامەی ئارداهانی تورکیا کە ساڵانی دواییدا توانیویەتی بە وتارە ڕەخنەگرانەکانی خۆی لە حکوومەتی تورکیا لە ڕای گشتیدا پلە و پێگەیەکی تایبەتی بە دەست بێنێت.

پێنج؛ تونا بەکلەویچ کە دوای رێپێوانی ئاشتیی ئەنقەرە تا ئامەد ناوی دەکرد. ئەو دامەزرێنەری پارتی "نا"ی تورکیا بووە و یەکێکە لە کەسانی چالاکی ناو کەمپەینی "نا بە ڕیفراندۆمی یاسای بنەڕەتی"ی تورکیا.

شەش؛ ئۆزتورک یەلماز نوێنەری ئارداهان لە پەرلەمانی تورکیا و جێگری پارتی کۆماری گەل وەک گەورەترین پارتی ئۆزپۆزیسیۆنی تورکیا.

حەوت؛ دیدەم عەنگین نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پارتی کۆماری گەل لە پەرلەمانی تورکیا.

News Code 18223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =