بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی تورکیا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە دۆخی نائاسایی لە تورکیا درێژەی هەیە، پێدەچێت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و ڕوونی هاوسەنگ لە گەڵ یاساگەلی نێودەوڵەتی و یاساکانی تورکیا دژوار بێت و ئێمە ئاگاداری ئەو بابەتە هەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێوشوێن گرتنی ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە نزیکەوە، جەختی کرد: لە ئاوەها دۆخێکی نائاساییدا سەبارەت بە پوتانسیلەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە نیگەرانین. هەڵبەت ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەین، بەڵام لەوبارەوە نیگەرانیگەلێک لە ئارادایە.
Your Comment