واشنتۆن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد لە تورکیا نیگەرانین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هەڵبژاردنی پێشوەختی تورکیا ڕایگەیاند: سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دۆخێکی دادپەروەرانە و ئازاددا، هەست بە نیگەرانی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی تورکیا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کە دۆخی نائاسایی لە تورکیا درێژەی هەیە، پێدەچێت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و ڕوونی هاوسەنگ لە گەڵ یاساگەلی نێودەوڵەتی و یاساکانی تورکیا دژوار بێت و ئێمە ئاگاداری ئەو بابەتە هەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوشوێن گرتنی ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە نزیکەوە، جەختی کرد: لە ئاوەها دۆخێکی نائاساییدا سەبارەت بە پوتانسیلەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە نیگەرانین. هەڵبەت ئێمە خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانەین، بەڵام لەوبارەوە نیگەرانیگەلێک لە ئارادایە.

News Code 18218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =