بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەدانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێ هەتاوی لە ناو ئاپۆڕەی زیارەتکارانی حەرەمی ئیمام ڕەزا(د.خ) دەستی پێکرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرەتا ۷ دەسکەوتی سەرەکی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ماوەی ۴۰ ساڵی ڕابردووی لێکدایەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ئەمڕۆ لە جیهاندا هیچ وڵاتێک ناگاته سەربەخۆیی گەلی ئێران.
وتیشیان: هەموو گەلانی جیهان بە جۆرێک لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان مەحافەزەکارن.
ئەو گەلەی کە دەنگەکانی لە ژێر کاریگەریی هیچ گەلێکدا نابێت گەلی ئێرانە.
Your Comment