بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە وتە بێ واتاکانی موحەمەد بێن سەلمان لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئێن بی سی وتی: پاگەندەی بێن سەلمان سەبارەت بە بوونی ڕێبەرانی ئەلقاعیدە لە ئێران درۆیەکی گەورەیە. ئەو ناتوانێت بە درۆکانیەوە دەوری دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی عەرەبستان لە پێکهێنانی مەترسیدارەترین گرووپە تیرۆریستییەکانی مێژووی سەردەم و ڕووداوە تیرۆریستییەکان وەکوو ١١ی سێپتەمبەر نکۆڵی بکات.
قاسمی زیادی کرد: لە ساڵانی یەکەمی هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئەفغانستان و هەڵاتنی هێزەکانی ئەلقاعیدە و بوونی بڕێ لەو ئەوان لە ناوچە و وڵاتی عەرەبستان، ژمارەیەکیان بە شێوەی خۆخواز و نایاسایی لە رێگای سنووری زەوینییەوە هاتنە ناو ئێران کە دەستگیر کران و رادەستی وڵاتەکانیان کرانەوە کە نموونەیەکیان بنەماڵەی بێن لادەن بوو کە بە هۆی هاووڵاتی بوونیان لە عەرەبستانی سعوودی، بابەتە بە دەوڵەتی عەرەبستان ڕاگەیێندرا و بە هاوئاهەنگی ئەوان کچەکەی بێن لادەن ڕادەستی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران کرا.
قاسمی وتیشی: دامەزراندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە لایەن بنکەی هەواڵگری عەرەبستان و پێوەندی سیستەماتیکیان پێکەوە لە کەسێک پۆشراو نییە.
Your Comment