ناوی هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر باڵوێزی ئێرانی ئاشکرا بوو

مێدیاکانی نه‌مسا ڕایانگه‌یاند که‌ په‌لامارده‌ری ماڵی باڵوێزی ئێران له‌ نه‌مسا که‌سێک بووه‌ به‌ ناوی "محه‌مه‌د ئه‌ی" که‌ ۲۶ ساڵی بووه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز میسرییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی کوریه‌ر، ئه‌م ڕۆژنامه‌ نه‌مساییه‌ ناوی ئه‌و که‌سه‌ی هێرشی کردبووه‌ سه‌ر باڵوێزی ئێران بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێی مێدیاکانی نه‌مسا، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ چه‌قۆ هێرشی کردبووه‌ سه‌ر باڵوێزی ئێران ۲۶ ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌ و ناوی محه‌مه‌د ئه‌ی (Mohamed E)، بووه‌ و شارۆمه‌ندی نه‌مسا بووه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز  عه‌ره‌بێکی میسرییه‌.

پۆلیسی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی له‌ ژووری محه‌مه‌د-دا کردوه‌ به‌ڵام ناتوانێت ڕایبگه‌یه‌نێت که‌ کرده‌وه‌که‌ ئایا تیرۆریستی بووه‌ یان مه‌به‌ستی تاکه‌ که‌سی بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دوو شه‌و به‌ر له‌ ئێستا که‌سێک به‌ چه‌قۆ هێرشی کرده‌ سه‌ر ماڵی باڵوێزی ئێران له‌ نه‌مسا، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌که‌ دواجار به‌ گوله‌ی پۆلیسی نه‌مسا کوژرا.

News Code 17477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =