به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فڕۆکه‌ی ئه‌ی تی ئار، ۷۲-۵۰۰ هی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ئاسمان، کاتژمێر ۸ و ۵۴ خوله‌کی به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانه‌وه به‌ره‌و یاسوج به‌ڕێکه‌وت که پاش ۴۵ خوله‌ک له ڕاداردا نه‌ما و داکه‌وت.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌م فڕۆکه له ۱۴ مایلی شاری یاسوج و له نزیکی گوندی بیده وه‌به‌ر چیای دێنا که‌وتووه و به‌ربووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ۶۵ موسافر و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی کوژراون.
به سێ ڕۆژ هه‌وڵ و ماندوو بوونی هێزه‌کانی فریاکه‌وتن، مانگی سوور، ئه‌رته‌ش ، سوپا و وپۆلیسی ئێران به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌مه ۱‌ی ڕه‌شه‌مه لاشه‌ری فڕۆکه‌که دۆزرایه‌وه.
تا ئێستا ۳۲ ته‌رمیان لێ دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان و پشکنینی ناوچه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیکه‌ی موسافره‌کان و سندووقی ڕه‌شی فڕۆکه‌که درێژه‌ی هه‌یه.
Your Comment