AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢ ٠٨:٣٤

لاشه‌ی فڕۆکه‌ی یاسوج دۆزرایه‌وه‌؛

۳۲ ته‌رم ناسراونه‌ته‌وه‌/ گه‌ڕان به‌ دوای دیکه‌ی ته‌رمه‌کاندا به‌رده‌وامه‌

۳۲  ته‌رم ناسراونه‌ته‌وه‌/ گه‌ڕان به‌ دوای دیکه‌ی ته‌رمه‌کاندا به‌رده‌وامه‌

لاشه‌ی فڕۆکه‌ی تاران- یاسوج که‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ به‌رزاییه‌کانی دێنا داکه‌وتبوو، دوای سێ ڕۆژ دۆزرایه‌وه‌ و تا ئیستا ۳۲ ته‌رم ناسراوه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیکه‌ی ته‌رمه‌کانیش به‌رده‌وامه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فڕۆکه‌ی ئه‌ی تی ئار، ۷۲-۵۰۰ هی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ئاسمان، کاتژمێر ۸ و ۵۴ خوله‌کی به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانه‌وه‌ به‌ره‌و یاسوج به‌ڕێکه‌وت که‌ پاش ۴۵ خوله‌ک له‌ ڕاداردا نه‌ما و داکه‌وت.

 به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌م فڕۆکه‌  له‌ ۱۴ مایلی شاری یاسوج و له‌ نزیکی گوندی بیده‌ وه‌به‌ر چیای دێنا که‌وتووه‌ و به‌ربووه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م ۶۵ موسافر و فڕۆکه‌وانه‌‌که‌ی کوژراون.

به‌ سێ ڕۆژ هه‌وڵ و ماندوو بوونی هێزه‌کانی فریاکه‌وتن، مانگی سوور، ئه‌رته‌ش ، سوپا و وپۆلیسی ئێران به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ۱ی ڕه‌شه‌مه‌ لاشه‌ری فڕۆکه‌که‌ دۆزرایه‌وه‌.

تا ئێستا ۳۲ ته‌رمیان لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕان و پشکنینی ناوچه‌که‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دیکه‌ی موسافره‌کان و سندووقی ڕه‌شی فڕۆکه‌که‌  درێژه‌ی هه‌یه‌.

News ID 17037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha