به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌باره‌ت به عه‌فرین به ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که قۆناغێکی نوێ له گه‌ماڕۆدانی عه‌فرین ده‌ستی پێ کردووه و ڕایگه‌یاند: هێرشه تۆپخانه‌ییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سووریا بووه‌ته هۆی کشانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له عه‌فرین.
ئه‌ردۆغان که هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام داوه، زیادی کرد: مۆڵه‌ت به هیچ هێزێک ناده‌ین که بۆ پشتیوانی له گرووپه کوردییه‌کان بچێته ناو خاکی عه‌فرین.
پێشتر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند که تورکیا ناوچه نیشتهجێییهکانی نزیک له هێزه‌کانی سه‌ر به سووریای له عه‌فرین بۆردمان کردووه، ئه‌م کاره‌ش دوای چوونی هێزه‌کانی سوپای سووریا بۆ عه‌فرین ئه‌نجام بووه.
هێزه‌کانی سه‌ر به سوپای سووریا به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له هێزه کوردییه‌کان چوونه‌ته عه‌فرین و بڕیار وایه که شه‌ڕی سوپای تورکیا بکه‌ن.
Your Comment