ڕەنگە ٥ کوژراوی هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر سووریا، ڕووسی بن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە دۆزرانەوەی تەرمی ٥ کوژراوی هێرشەکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا کە دەوترێت هاووڵاتیی ڕووسیان، وتی ئەو بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا مەرگی ٥ کەسی ڕووسی زمان لە سووریا کە دەوترێت بە هۆی هێرشی هێزی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەو وڵاتەدا کوژراون، پشتڕاست کردەوە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەوبارەوە ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە پاش هێرش و پێکدادانە سەربازییەکان، ٥ کەس کە پێدەچێت هاووڵاتیی ڕووسیا بن، کوژراون. هەروەها کەسانێکی دیکەش بریندار بوون کە هەڵبەت دەبێ ئەو بابەتە پشتڕاست بکرێتەوە.

زاخارۆڤا سەبارەت بە دیاری کردنی شوناسی ئەو کەسانە وتیشی: دیارە بەر لە هەر شتێک دۆخی هاووڵاتیی ئەو کەسانە گرینگە و ئەوەی کە ئایا هاووڵاتیی ڕووسیان یان وڵاتێکی دیکە.    

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردووە کە ئەو کەسانە سەرباز نەبوونە و سەبارەت بە ئیدعای کوژرانی دەیان یان سەدان هاووڵاتیی ڕووسیای بە هۆی هێرشی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو جۆرە ئیدعایانە بە پێی زانیاریگەلی هەڵە دەوترێن.

زاخارۆڤا سەبارەت بەو دەنگۆیانە وتیشی: ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە زانیاریانە لە کەناڵەکانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە، هەمان چەکدارانی دژی دەوڵەتی سووریان کە وێنەی بنکەیەکی سەربازیی ڕووخاو لە سەر وێنەی مەریخ مۆنتاژ دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە بیرهێنانەوەی بوونی خەڵکانی سەر بە گەلانی جۆراوجۆر لە شەڕی سووریا، جەختی کرد کە ڕەنگە ئەو کوژراوانە هاووڵاتیی ئۆکراینیا بن.

News Code 16934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =