دۆزینەوەی چەکی ئیسرائیلی لە دەڤەری دەیرەزوور

ناسەی هەواڵ: 4226923 -
سوپای سووریا لە دۆزینەوەی چەک و چۆڵی ئیسرائیلی لە ناوچە ئازاد کراوەکانی دەستی داعش لە دەڤەری دەیرەزوور هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی فەرمی سووریا، سەرچاوەیەکی سەربازی سووری ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە سوپای لە ڕەوتی پشکنینی ناوچە ئازاد کراوەکانی دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دەڤەری دەیرەزوور چەک و تەقەمەنی ئیسرایلی دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشتریش یەکینەکانی سوپای سووریا لە کاتی پاک کردنەوەی شاری مەیادین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی ئیسرائیلییان دۆزیبووەوە.

ئەو سەرچاوە سەربازییە جەختی کرد کە هێزە سووریەکان ڕێژەیەکی زۆر لە جیهازاتی سەربازی لەوانە خومپارە، تانک و مین کە بڕێکیان ئیسرائیلین لە گوندەکانی سیال و حەسەرات هەڵکەوتوو لو دەڤەری ڕۆژهەالتی شاری بوکماڵ لە لای باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور دۆزیەوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

ناردنی بۆچوون

8 + 1 =