به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران، له‌م ڕۆژانه‌دا هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێران دوو وهجبدهی گه‌وره، بۆمب، ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ک و چۆڵیان له ناو وڵات‌دا دۆزیه‌وه.
ئه‌م دوو وه‌جبه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌کان له سنووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه هێنرابوونه ناو وڵات.
له ئۆپراسیۆنی یه‌که‌مدا ۲۳ بۆمبی ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه له جۆری ڕیمۆتی که به پلانڕێژی و ڕێنوێنی ده‌زگای هه‌واڵگری عه‌ره‌بستان هێنرابوونه ناو وڵات له پارێزگا رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ئێران‌دا دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له ئۆپراسیۆنی دووه‌مدا هربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زه‌مان له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کوردستان توانیان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ماکی ته‌قه‌مه‌نی و که‌لو په‌لی دروست کردنی بۆمب به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو بدۆزنه‌وه.
وه‌جبه‌ی دۆزروه له مه‌ریوان که له ڕێگای گرووپێکی دابه‌ش خوازه‌وه هێنرابووه ناو خاکی وڵات، تی ئێن تی، سی چوار، کیتی ته‌قینه‌وه‌یی و ۱۵۰ چاشنی ئه‌له‌کترۆنیکی بووه.
هه‌روه‌ها له‌م گرووپه تیرۆریستیه که بۆ ته‌قاندنه‌وه و بشێوی له کوردستانی عێراقه‌وه هاتبوونه ناو ئێران ۴۱ نارنجۆک، ۳۱ خه‌شابی کڵاشنیکۆف، ۴ گوله ئارپی جی و چه‌ندین پارچه چه‌کی شه‌ڕ دۆزراوه‌ته‌وه.
Your Comment