AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٢ ١٨:١٨

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆی بازارگەڵی جیهانیدا؛

بایەخی لیری تورکیا پاش دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی عەفرین دابەزی

بایەخی لیری تورکیا پاش دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی عەفرین دابەزی

پاش هێرشی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەنقەرە بۆ سەر هێزە کوردییەکانی پاڵپشتکراوەکانی ئەمریکا لە شاری عەفرین، بایەخی لیری تورکیا لە بازارگەلی جیهانیدا دابەزی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەمڕۆ دووشەممە پاش هێرش و ئۆپەراسیۆنی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەنقەرە بۆ سەر هێزە کوردییەکانی پاڵپشتکراوەکانی ئەمریکا لە شاری عەفرین، بایەخی لیری تورکیا دابەزی.

لیری تورکیا لە کاتژمێری ۱۱:۰۰ ئەمڕۆ بە کاتی تاران بە دابەزینی لە سەدا ۰،۶ هەر دۆلارێک ۳.۸۲۸۰ لیر سەودا کراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی و پێشتر هەر دۆلارێک بە ۳.۸۰۵۳ لیری تورکیا سەودا کراوە.

News ID 16288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha