بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەمڕۆ دووشەممە پاش هێرش و ئۆپەراسیۆنی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەنقەرە بۆ سەر هێزە کوردییەکانی پاڵپشتکراوەکانی ئەمریکا لە شاری عەفرین، بایەخی لیری تورکیا دابەزی.
لیری تورکیا لە کاتژمێری ۱۱:۰۰ ئەمڕۆ بە کاتی تاران بە دابەزینی لە سەدا ۰،۶ هەر دۆلارێک ۳.۸۲۸۰ لیر سەودا کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی و پێشتر هەر دۆلارێک بە ۳.۸۰۵۳ لیری تورکیا سەودا کراوە.
Your Comment