بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هۆکارەکانی جیابوونەوەی لە هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی خستە ڕوو.
ناوبراو لە بەیاننامەیدا ڕایگەیاندووە: جیابوونەوەی هاوپەیمانی فەتح لە هاوپەیمانی نەسر بە پێی هۆکاری تەکنیکی بووە و هەموو دەنگۆکان لەو بارەیە کە لە میدیاکاندا بڵاو بوونەتەوە و کەسانێک کە بە دوای بەهرە وەرگرتن لەو دەنگۆیانەن، بێ بنەمان.
عامری جەختی کرد: باسێک سەبارەت بە مەرجەکانی کاندیدبوون بۆ خولی دواتری سەرۆک وەزیرانی نەهاتۆتە ئاراوە. پەیوەندی ئێمە لە گەڵ حەیدەر عەبادی برایانە و ڕاستگۆیانەیە و هەرواش دەبێ و ئێمە ئامادەی هاوپەیمانی لە گەڵ ئەو پاش هەڵبژاردنەکانین.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەوەی ڕاگەیێندراوە کە هاوپەیمانی فەتح مەرجی بۆ سەرۆک وەزیرانی داناوە و داوا کراوە کە هاوپەیمانی سەدر و حەکیم نابێ لەو هاوپەیمانییەدا بن، بێ بنەما و درۆیە. ئێمە لە پێناو پلانی گۆڕینی خزمەتکاری بۆ ئەو گەلە، بە دڵی کراوە و دەستی ئاوەڵاوە باوەش بۆ هەموو کەسانی دڵسزۆ دەکاتەوە.
Your Comment