به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران له کاردانه‌وه به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێ شاری ئێران نووسی: ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژی دواییه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵکی ئێران، ئه‌وان به‌رده‌وام به هۆشیاری و زیره‌کی خۆیان ڕێز له یاسا ده‌گرن و پیلانی دوژمنه‌کان پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی دا که خه‌ڵکی ئێران ده‌ست له بایه‌خه به‌رزه‌کانی ئیسلام هه‌ڵناگرن و زیادی کرد: هه‌ر کات پێویست بکات خه‌ڵک دێنه مه‌یدان، زۆربه‌ی چینه‌کانی خه‌ڵک داوایان کردووه که بێنه گۆڕه‌پانه و هه‌ر کات پێویست بکات دێن. داوا ده‌که‌ین که ئارامی و ئاسایشی شاره‌کان بپارێزرێت، ئه‌م دۆخه نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار نادات که زه‌بر له به‌رهه‌م هێنانی نیشتمانیش ده‌دات.
ڕه‌حمانی فه‌زڵی جه‌ختی کرد: چه‌ندین ساڵه خه‌ڵک به ئارامی ڕێپێوانیان کردووه و داوای مافی خۆیان کردووه و هیچ کێشه‌یه‌کیش دروست نه‌بووه و ڕێکخراوی دادی ئێران به‌دوادا چوونی بۆ کار و باری خه‌ڵک کردووه. ئه‌و که‌سانه‌ی که مڵک و ماڵی خه‌ڵک و گشتی حکومه‌ت خراپ ده‌که‌ن و یاسا پێشێل ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایشی خه‌ڵک بشێویت له به‌رانبه‌ر کاره‌کانی خۆیاندا به‌رپرسن و ده‌بێت وڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت، مه‌جلیس و ڕێکخراوی داد به جدی به‌دوادا چوون بۆ کێشه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ش له ئینترنت بۆ شێواندنی دۆخه‌که سوود ده‌به‌ن نیشانیان دا که ئینترنت ته‌نیا بیانو بوو، ئه‌وان به دوای دهمارگژیهوه بوون. له چوارچێوه‌ی یاسا ئێمه باشتر ده‌توانین له دوای مافه‌کانی خۆمان بکه‌ین. خه‌ڵکی ئێمه به‌رده‌وام به شێوازی یاسایی له دوای مافی خۆیان بوون هه‌ر بۆیه ڕوخاندنی مڵکی گشتی و شه‌قامه‌کان نابێت به حسابی خه‌ڵک بێته ئه‌ژمار.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران له کۆتایدا وتی که له دۆخی ئێسته‌دا ده‌ست گرتن به ئارامی و یاسا په‌یڕه‌و کردن و به دوادا چوون بۆ داواکاری خه‌ڵک باشترین ڕێگه‌ی دروست کردنی ئه‌منیه‌تی گشتی و وڵام دانه‌وه به داواکاری خه‌ڵکه.
Your Comment