ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادیان: چه‌ند ڕۆژێک ناکۆکی و خۆپیشاندان هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه و خه‌ڵکی هه‌رێم له دۆخی ئابووری خۆیان ناڕازی بوون.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه هێزه‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل هه‌رێمی قه‌ندیلیان به فه‌رمی ڕاگه‌یاند، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ پارلمانتاری عێراقی، عه‌بدول ڕه‌حمان لوهیزی گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت.
* ماوه‌یه‌که هه‌رێم نائارامه و خه‌ڵک داوای لاچوونی حکومه‌ت ده‌که‌ن، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕووداوانه چییه؟
هه‌رێم ئه‌مڕۆ به سیاسه‌تی مشتی پۆڵایی به‌ڕێوه ده‌چێت. خه‌ڵکی هه‌رێم له سیاسه‌ته‌کانی به‌رپرسانی هه‌رێم ماندوو بوون و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیه‌وه، خه‌ڵک له وه‌ها دۆخێک‌دا بێجگه له خۆپیشاندان هیچ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌یان نییه.
له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی مه‌وعوود بارزانی ئه‌م بابه‌ته به ڕوونی ده‌بینرێت و ئاسایش به ته‌واوی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵک هێزه به‌کار دێنێت. له‌م ناوچانه دۆخه‌که یه‌کجار خراپه و خه‌ڵک به ته‌واوی ناڕازین له سیاسه‌ته نابه‌رپرسیاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم.
* دوای ئه‌م خۆپیشاندانه ناکۆکی زۆر له نێوان خه‌ڵک و حزبه‌کانی کوردستان دروست بووه، گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له حکومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی کشانه‌وه، لێکدانه‌وه‌ی ئێوه چییه؟
وه‌ک وتم له‌مڕۆدا بارزانییه‌کان له به‌رانبه‌ر خه‌ڵک هێز به‌کار دێنن. له سایه‌ی سه‌ره‌ی کاره‌کانی بارزانی له هه‌رێم شتێک به ناوی یاسا هه‌ر بوونی نه‌ماوه. له هه‌رێم یاسا سه‌روه‌ر نییه. ئه‌وه‌ی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بینرێت له ڕاستیدا ویترینێک زیاتر نییه و ئه‌م هه‌رێمه له لایه‌ن سیاسه‌ته ئه‌منییه‌تییه‌کانی مه‌سعوود بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بوو که گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له حکومه‌ت کشانه‌وه، ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن که شتێک به ناوی شراکهت و پشک له حکومه‌تی هه‌رێم مانایه‌کی نییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌ڵکی هه‌رێم دۆخی ئابووری خراپیان هه‌یه. پرسیار ئه‌وه‌یه که داهاتی فرۆشتنی ده‌یان ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له کوێ سه‌رف کراوه؟ ئه‌م هه‌رێمه ته‌نانه‌ت ئاماده نییه به‌م پاره و داهاته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆی بدات.
هه‌ر به‌م پێیه ئاساییه که حزبه کوردییه‌کان له ته‌ڤڵ بوونی ئه‌م حکومه‌ته خۆیان بپارێزن، ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتییه. ئه‌وان په‌یامێکی ڕوونیان به حکومه‌تی هه‌رێم دا که ئه‌م دۆخه قابیلی قبوڵ کردن نییه و ته‌نیا بارزانی له‌م دۆخه سوود ده‌بات.
* ده‌وترێت که ده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم مه‌رجی دیاری کردووه. پێشترین ئه‌م مه‌رجانه هه‌ر بوو که یه‌کێکیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه، ئێوه چی بیر ده‌که‌نه‌وه؟
ئه‌مه بابه‌تێکی گرنگه ئێمه هه‌رگیز بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم مه‌رجمان دیاری نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئه‌مه خودی هه‌رێم بووه که کاری نایاسایی ئه‌نجام داوه و ده‌بێت ئێسته قه‌ره‌بووی بکاته‌وه.
قسه‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه که ده‌بێت هه‌موو ئۆرگانه‌کان له فه‌رمانی دادگای باڵای فدراڵی عێراق په‌یڕه‌وی بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دادگای باڵا فه‌رمانی هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رنجامه‌کانی ڕیفراندۆمی دا به‌ڵام ئه‌مانه هێشتا بۆچوونێکی ڕێک و پێک و ئاشکرایان سه‌رباره‌ت به ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم نیشان نه‌داوه.
به‌رپرسانی هه‌رێم له جیگه‌ی جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانی دادگای هه‌رێم، دریژه به به کاره نایاساییه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن. که‌ر بۆیه دانوستانه‌کان تاکوو ئێسته به ئه‌نجام نهگێشتووه.
ئه‌و شتانه‌ی به ناوی مه‌رجه‌وه بڵا بووه‌ته‌وه له ڕاستیدا به‌ستێن بۆ دانوستانه‌کان خۆش ده‌که‌ن، به‌غدا چۆن کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانێک بکات که هیچ بڕوایان به یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق نییه.
* له‌م دواییه‌ی له ناوچه‌کانی قه‌ندیل هه‌نگاوی نوێ هه‌ڵگیراوه، ئێوه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
ڕاستی ئه‌وه‌یه که مه‌سعوود بارزانی گه‌مه‌ی نوێی له باکووری عێراق به‌ڕێخستووه. مه‌سعوود بارزانی به‌رپرسه له دروست کردنی ئه‌م هه‌رێمه نوێیه له قه‌ندیل بۆ گوشار بۆ سه‌ر به‌غدا به‌کاری هێناوه.
مه‌سعوود بارزانی ئێسته‌ش له دوای شكست دانی هێزه‌کانی عێراق تاکوو وه‌ک گوشارێک بۆ سه‌ر تاران به کاری بهێنێت، بارزانی ده‌یه‌وێت به پێ‌کاکا به به‌غذا به کار بێنێت.
* باسی ئه‌وه‌ش کراوه که ڕژیمی زایۆنیش له هه‌رێم کوردستان ده‌دستی بووه له دروست کردنی ئه‌م هه‌رێمه‌وه؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی ڕژیمی زایۆنی بکه‌ین ده‌بینن که ئه‌م حکومه‌ته له ناکۆکی دروست کردن له ناو موسه‌ڵمانان ده‌ستی زۆری هه‌یه و له هه‌موو بزوتنه‌وه‌کان پشتیونای دکات ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌غدا بنێته‌وه.
له هه‌رێمیش هه‌ر ئه‌م ڕووداوه ڕووی دا. ڕژیمی زایۆنی به پێی سیاسته‌کانی خۆی له ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازن پشتیونای ده‌کات، ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی زایۆنییه‌کان نییه، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سیاسه‌ته لاواز کردنی حکومه‌ته‌کان و دروست کردنی ناکۆکییه.
ئه‌م ڕژیمه به باشی ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌که پێکه‌وه یه‌کگرتوو بن چ مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ری دروست ده‌بێت. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌گه‌ر به کار و باری ناوخۆیی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بن چی دیکه ناتوانن پشتیوانی له موسوڵمانانی جیهان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وشته‌یه که تلاڤیڤ له دوایه‌تی.
Your Comment